سیامەک مەنسوورپوور بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری کوردستان لە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢٠، ٠٩:٤٤

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری کوردستان لە شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیامەک مەنسوورپوور (ئەدوایی) دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران و کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەی، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی کە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا.

بە گوێرەی سەرچاوەکەی ئاگادار و نزیک لەو هاووڵاتییە کە خەڵکی گوندی سلێنی سەوڵاوایە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سیامەک مەنسوور پوور تەمەن ٢٤ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٢ی ژانویەی ٢٠٢١) هاوڕێ لەگەڵ ئەکرەم ئەدوایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە