سیروان سادقی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

١١ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢٢:٤٠

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سیروان سادقی، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی تەنگیسەر دوای یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای سنە، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.

سیروان سادقی،  ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧١٩(٢٢ی ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، کامران ساختمانگەر، چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە، دوای یەک مانگ ڕاگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات ڕۆژی پێنج شەممە ١١ی ڕەزبەر (٣ی ئۆکتۆبر) گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە