سیروان ڕەحیمی بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر کرا

هەناگو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە بەمەبستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپابوو سەردانی دادگای کردبوو، دەستبەسەر و.

٣ پووشپەڕ ٢٧٢٠، ٠٩:٤٢


هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە بەمەبستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمەی کە بەسەریدا سەپابوو سەردانی دادگای کردبوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی سنە کراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٢٠ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، سیروان ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان کە پێشتر حوکمی ١٣ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو حوکمە سەردانی دادگای شۆڕشی شاری سنەی کردووە و هەر لەوێ دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.


سیروان ڕەحیمی شەوی شەممە ٦ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٨ی سێپتامبری ٢٠١٩) دوای ئەوەی هێزەکانی ئیتلاعاتی دێولان هەڵیان کوتایە سەر ماڵەکەیان دەستبەسەر و دوای پێنج مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


ئەو چالاکە مەدەنیە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بەتۆمەتی هاوکاری کردنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) حوکمی ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەو حوکمە لەلایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنەوە پەسەند کرایەوە.


جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو سێ ساڵ پێش ئێستاش بۆ ماوەی مانگێک هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە