سیروس عەباسی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: سیروس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

٢٨ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٧:٤١



هەنگاو: سیروس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە دوای دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٨ی مارسی ٢٠٢٠)، سیروس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.


فەریدە وەیسی، هاوژینی سیروس عەباسی ڕۆژی یەکشەممە دوای بە ابرمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.


هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان کردە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کرد.


هەمان ڕۆژ، ئازاد عەباسی کە بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی برا و براژنەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولانی کردبوو دەستبەسەر کرا.


ئازاد عەباسی، چالاکای مەدەنی خەڵکی شارۆچکەی دێولان سەر بە پارێزگای سنە (کوردستان)، ڕۆژی شەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٧ی مارسی ٢٠٢٠)، دوای دوو مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە