سیروس عەباسی لە بەندیخانەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

هەنگاو: سیروس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە کە چەند ڕۆژ پێش و دوای رخنە گرتنە لە عەلی خامنەیی دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی قوروەو

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٠:٠٥

 

هەنگاو: سیروس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان سەر بە پارێزگای سنە کە چەند ڕۆژ پێش و دوای رخنە گرتنە لە عەلی خامنەیی دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی قوروەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوە و ئەمەش نیگەرانی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتیوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٢٠ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١١ی ئاگۆستی ٢٠١٩)،  دوای ئەوەی بنەماڵەی سیرووس عەباسی چالاکی مەدەنی خەڵکی دێوڵان توانییانە بەڵگەی ئازادی ناوبراو  بە دانانی بارمتە لە دادگای گشتی ئەو شارە وەرگرن و سەردانی بەندیخانەی قوروەیان کردووە، فەرمانبەرەکانی بەندیخانە پێیانیان ڕاگەیاندووە کە کەسێکی بەو ناوە لای ئەوان نیە و هێزە لیباس شەخسییەکان ئەویان بردووە.

فەریدە وەیسی، هاوژینی سیرووس عەباسی لەو پەیوەندییەدا بەڵگەی ئازادی کاتی ناوبراوی لە ئینستاگرامی خۆی بڵاو کردووەتەوە و ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەباسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەنگاو ڕایگەیاند لە ئەو کردەوەیە نیگەرانی لای بنەماڵەی ناوبراو دروست کردووە.

 سیرووس عەباسی کاتژمێر ١١ی ڕۆژی هەینی ١٨ی گەلاوێژی ( ٩ی ئاگۆستی )، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان دەستبەسەر کرا.

ناوبراو  لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا گرتەیەکی ڤیدۆیی لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بڵاو کردبووە و وێرای پشتیوانی لە داواکاری ١٤ چالاکی ئێرانی بۆ دەست لەکارکێشانەوەی خامنەیی، داوای لە ناوبراو کردبوو کە وێڕای دەست لەکار کێشانەوە بوار بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمێکی ئازاد بڕەخسێنێت هەتا نەوەکانی دوای شۆڕشی گەلانی ئێران بتوانن چارەنووسی خۆیان دیاری بکەن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە