سینا محەمەدیان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجە دراوە

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی سنە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

٢٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٨:٢٧

 

هەنگاو: مێرمنداڵێکی خەڵکی سنە کە لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردوو دەستبەسەر و ئەشکەنجە کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سینا محەمەدیان کە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانە، لە یەکەم ڕۆژی خۆپێشاندانەکانی شاری سنە واتە ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە. لە کاتی دەستبەسەر کرداندا ناوبراوبراو لە مافی ئاگادار کردنەوەی بنەماڵەکەی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەوان بێ بەش بووە.

سینا محەمەدیان سەرئەنجام ڕؤژی سێشەممە ٢٦ی سەرماوەز (١٧ی دێسامبر) بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کراوە. ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لەکاتی دەستبەسەر رکان بە ڕۆژ بردوومانیان بۆ شوێنێکی نادیار و بەشەو ئێمەیان لە ناوەندی چاکساسی و پەروەدەی شاری سنە ڕاگرتووە.

لێپرسینەوە لە ناوبراو بە بێ ڕەچاوکردنی یاساکانی پشتگیری تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان ئەنجام دراوە ناوبراو لەکاتی لێپرسینەوە لەلایەن لیکۆڵەرەکانەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان تەنانەت لە یاسا گشتییەکانی تایبەت بە کاتی دەستەبسەر کران وەکوو ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و پشکنینی پزیشکی و خزمەتگوزاری حقوقی بێ بەش بووە.

شیاوی ئاماژە پێکردنە کە بە پێی یاساکانی کۆنوانسیۆنی مافەکانی منداڵان کە حکومەتی ئێرانیش پەسەندی کردووە و بە پێی ماددەی ٩ی یاسای مەدەنی لە یاساکانی ئێران، دەستبەسەر کردنی پێش لە دادگایی کردن دەبێ وەکوو ئاخرین هەنگاو و ئەگەر زپر پێویست بوو بەکار ببرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە