سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە بەمەبەستی لەسێدارە دان گوازرانەوە بۆ ژووری تاکەکەسی

هەنگاو: سێ بەندکراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون و دوو کەسیان ٧٠ ساڵە و ٦٠ ساڵە بوون، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکم

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٥:٢٦

 

هەنگاو: سێ بەندکراو کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون و دوو کەسیان ٧٠ ساڵە و ٦٠ ساڵە بوون، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٩ی فێوریەی ٢٠٢٠)، سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.

هەتا ئێستا ناسنامەی دوو کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ عەبدوڵڵا محەمەدزادە تەمەن ٧٠ ساڵ

٢_ حوسێن کەچنانلوو تەمەن ٦٠ ساڵ

 

ئەو دوو بەندکراوە کە ماوەی ٦ ساڵە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراون، بنەماڵەکانیان بانگ کراوە هەتا دوایین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجام بدەن.

سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی هەنگاو، بە هۆی ئەوەی دوای توشبوونی ٦ بەندکراو بە پەتای کرۆنا هێندێک بەربەست بەتایبەت بۆ هاتووچۆی بەندکراوەکان دانراوە، هەنگاو هەتا ئیستا نەیتوانیوە ناسنامەی کەسی سێهەم ئاشکرا بکات.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە