سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ئورمیە مەترسی سێدارەیان لەسەرە

هەنگاو: سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پێشتر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.

٢٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٨:٣٣

 

هەنگاو: سێ بەندکراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە کە پێشتر سزای سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٦ی جولای ٢٠٢١)، سێ بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بە ناوەکانی بابەک ئەسڵانی و موحوسین ئیسفەهانی لە خەوتنگەی ١_٢ و مەیسەم سادقی لە بەندی لاوانی بەندیخانەکە بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەیان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ بەندکراوە ئەمڕۆ شەممە دوایین چاوپێکەوتنیان لە گەڵ بنەماڵەکانیان ئەنجام داوە و ئەگەر تا کۆتایی ئەمشەو نەتوانن ڕەزامەندی بنەماڵەی کوژراوەکان وەربگرن، سبەی یەکشەممە سزاکەیان جێبەجێ دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ بەندکراوە خەڵکی ئورمیەن و ٨ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە