سێ بەندکراوی تەنگیسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سنە، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

٢٩ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:٢٢

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سنە، پاش زیاتر لە یەک مانگ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“،ڕۆژی یەکشەممە (٢٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ١٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)،  سێ هاووڵاتیی خەڵکی تەنگیسەر بە ناوەکانی سیروان ئەرغەوانی، ئەمیر ڕەزایی و فەرزاد سادقیان هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە ڕؤژی شەممە (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) دوای بانگهێشت کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و لەوکاتەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرابوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار پێشتر بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بانگهێشت و دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە