سێ بەندکراوی دیکەی بەندیخانەی ئورمیە بە گومانی تووشبوون بە کرۆنا بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە

هەنگاو: دوای گواستنەوەی سێ بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە بە گومانی توشبوون بە پ

١٠ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٠٩:٥٣

 

هەنگاو: دوای گواستنەوەی سێ بەندکراوی دیکە لە بەندیخانەی ئورمیە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی بەندیخانە، ژمارەی ئەو بەندکراوانەی کە بە گومانی توشبوون بە پەتای کرۆنا گوازراونەتەوە گەیشتە ٦ کەس.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی هەینی ٩ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (٢٨ی فێوریەی ٢٠٢٠)، سێ بەندکراو لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە کە گومانی تووشبوون بە پەتای کرۆنایان لە سەر بووە، لە کەشێکی تەواو ئەمنیدا بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی ئەو شارە گوازراونەتەوە.

ناسنامەی یەکێک لەو سێ کەسە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، “مێهدی ڕەسووڵی” ڕاگەیەندراوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە دوو بەندکراوی دیکەی بەندی ١٤ بۆ نەخۆشخانەی تالەقانی گوازراونەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئاکامی تاقیکردنەوەی یەکێک لەوانە بە ناوی “ڕەشید” ئەرێنی بووە و تووشبوونی ناوبراو بە پەتای کرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە.

هەروەها، بەندکراوێکی بەندی ڕەوان دەرمانی بە ناوی “فەریق محەمەدی” شەوی پێنج شممە دوای گوازرانەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە. یەکێک لە بەندکراوەکان لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاندبوو کە فەریق هەموو نیشانەکانی تووشبوون بە پەتای کرۆنای تێدا بەدی کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە