سێ بەندکراوی سیاسی بەندیخانەی مەریوان بە مەرج ئازاد کران

هەنگاو: سێ بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی مەریوان ڕاگیرابوون، بە مەرج ئازاد کران.

٦ خاکەلێوە ٢٧٢٠، ١٠:٣١


هەنگاو: سێ بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی مەریوان ڕاگیرابوون، بە مەرج ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژکی چوارشەممە ٦ خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (٢٥ی مارسی ٢٠٢٠)، سێ بەندکراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی ”ئارمان غەفووری“، عادڵ پیرووزی“ و ”سەلمان ئەفرا“ کە لە بەندیخانەی مەریوان ڕاگیرابوون بە مەرج ئازاد کران.


عادڵ پیرۆزی، خەڵکی گوندی "سەردۆش"، مانگی رەزبەری ساڵی ٢٧١٨ دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوانەوە بە تۆمەتی " هاوکاری لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران" حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


هەروەها، ئارمان غەفاری، رێکەوتی ٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩، لە لایەن ئیتلاعاتی سوپاوە دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بە تۆمەتی " هاوکاری لە گەڵ پارتی ژیانی ئازاد،پژاک" حوکمی ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.


سەلمان ئەفرا، خەڵکی گوندی "نێ" ی مەریوان، یەکێکی دیکە لەو بەندکراوانەیە کە سەرەتای رێبەندانی ساڵی ٢٧١٩، بۆ تێپەراندنی ماوەی حوکمەکە کە ساڵێک بەندبوون بوو، رەوانەی بەندیخانەی مەریوان کرابوو. ناوبراو خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٨ دەستبەسەر کرابوو و لە لایەن دادگای شۆرشی مەریوانەوە بە تۆمەتی " هاوکاری لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران" بە ٥ ساڵ بەندکران حوکم درابوو کە دواتر ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ساڵێک بەندکران کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە