سێ بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز لە بەندیخانە ئازاد کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت سز

٢٤ خەرمانان ٢٧٢١، ١١:٤٤

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی سەقز بە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی پڕووپاگەندە بۆ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو و مانگی پووشپەڕ دەستەسەر کرابوون، لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٥ی سێپتامبری ٢٠٢١) ئەرمیا ڕەنجبەری، بەندکراوی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تەواو بوونی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

پێشتریش هەر یەک لە هیوا ئەمینی و براکەی واتە وریا ئەمینی کە لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ ئەرمیا ئەو سزایەیان بە سەردا سەپابوو، ئازاد کراون.

ئەرمیا ڕەنجبەری، هیوا ئەمینی، وریا ئەمینی و عەلی قادری ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٠ (٥ی ئاگۆستی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر و پاش یەک مانگ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتای دانیشتنی دادگا ئازاد کران.

دانیشتنی دادگای ئەو سێ کەسە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (٢ی دێسابمری ٢٠٢٠) بەڕێوەچوو و بە پێی بڕیاری لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەقز، ئەرمیا ڕەنجبەری و هیوا ئەمینی بە تۆمەتی پڕوپاگەندە بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) هەر کامەیان سزای ١٠ مانگ بەندکران و وریا ئەمینیش بە هەمان تۆمەت سزای ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەۆا. ئەرمیا ڕەنجبەری بە تۆمەتی بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێرانیش سزای ١٣ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سزای ئەو سێ هاووڵاتییە لە دادگای پێداچوونەوە هەر کامەیان بۆ ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکران کەم کرایەوە و ماوەی سزاکەشیان بۆ ١٥ مانگ هەڵپەسێردراوە.

ڕۆژی شەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٣ی جولای ٢٠٢١) ئەم سێ هاووڵاتییەی خەڵکی سەقز بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ مانگ و ١٠ ڕۆژ بەندکرانەکەیان خۆیان بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندبوو.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە