سێ بەندکراوی مەزهەبی بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە

هەنگاو: سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان دوای مانگێک دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

٢٧ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٠:١٤

 

هەنگاو: سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان دوای مانگێک دەستبەسەر کران بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، سێ چالاکی مەزهەبی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ”فایق شەریعەت پەنا“، ”تاهیر شێخی“ و ”ئارمان حەمزەلوو“ دوای تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوە بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراونەتەوە.

ئەو سێ چالاکە مەزهەبییە ١٠ ڕۆژ پێش گوازرابوونەوە بەندی ئەمنی بەندیخانەی ئورمیە و دواجار ئەمڕۆ گوازراونەتەوە بۆ بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەیە.

مانگی ڕابردوو ئەم سێ چالاکە مەزهەبییە لەگەڵ چەندین چالاکی مەزهەبیی دیکەی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە