سێ بەندکراوی مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەت بەندیخانەی ئورمیە و لەسەر داوای سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران کە داوای کر

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ٢٠:٤٥


هەنگاو: دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە بەندیخانەکانی ئێران بە تایبەت بەندیخانەی ئورمیە و لەسەر داوای سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران کە داوای کردبوو بەشێک لە بەندکراوان کە هێندیک مەرجی تایبەت دەیانگرێتەوە، ئازاد بکرێن، سێ بەندکراوی مەزهەبی بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٢ی مارسی ٢٠٢٠)، سێ بەندکراوی مەزهەبی کە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە ڕاگیرابوون، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوە کە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ ساڵح خوشکەلام خەڵکی سەردەشت، مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران، ڕێکەوتی دەستبەسەر بوون ٢١ی جۆزەردانی ٢٧١٧ (١١ی ژوئەنی ٢٠١٧)
٢_ یوسف قەرنی پوور خەڵکی بۆکان، مەحکووم بە ٥ ساڵ بەندکران، رێکەوتی دەستبەسەر کران ٥ی گەلاوێژی ٢٧١٧ (٢٧ی جولای ٢٠١٧)
٣_ هیدایەت عەلیزادە کانڕەش خەڵکی سەڵماس، مەحکووم بە ٤ ساڵ بەندکران، ڕێکەوتی دەستبەسەر کران ٣ی بانەمەڕی ٢٧١٧ (٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٧)


ڕۆژی ڕابردووش بەندکراوێکی دیکەی مەزهەبی لە بەندیخانەی ئورمیە بە ناوی ”هاشم دەروێشی“ خەڵکی ئورمیە کە ئەویش حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بە بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە