سێ بەندکراوی مەهابادی بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەو

٢٥ خەرمانان ٢٧٢١، ١٠:١٦

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد کە سەرەتای مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٢ی سێپتامبری ٢٠٢١)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئەگریقاش سەر بە شاری مەهاباد بە ناوەکانی ڕزگار عەینالوو، ئەحەد تەقی پوور سوونه و هێمن قەرەداغی دوای ٤٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شاره ئازاد کران.

ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (١ی ئاگۆستی ٢٠٢١) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەر کرانیاندا لەمافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون و ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵیان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە