سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سەقز ئازاد کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سەقز بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون و ئازاد کراون.

٢٤ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:٣٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئورمیە و سەقز بەر لێبوردنی گشتی کەوتوون و ئازاد کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕؤژی سێشممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ / ١٢ی فێوریەی ٢٠١٩)، محەمەد خالیدزادە بەندکراوی سیاسی کورد کووتەووە بەر لێبوردنی گشتی و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کراوە.

محەمەد خالیدزادە خەڵکی ئورمیە لە ڕێکەوتی ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧١٦ دەستبەسەر و بانەمەڕی ٢٧١٧ لەلایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاراری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو.

هەروەها هەمان ڕۆژ، ئەمین زیندە دڵ بەندکراوی سیاسی کە لە بەندییخانەی ئورمیە کە بە تۆمەتی بەشداری کردن لە خۆپێشاندانەکانی زستانی ساڵی ڕابردوو حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و ئازاد کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، فەرهاد مەلەکی هاووڵاتیی خەڵکی سەقز کە سەرەتای مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی یەک ساڵ حوکمەکەی خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساندبوو، ئازاد کراوە.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە