سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دران، ١٠ هاووڵاتیی کورد لە یەک حەفتەدا لەسێدارە دراون

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٠:١٣

 

هەنگاو: حوکمی سێدارەی سێ هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، دووشەممە (١ی گەلاوێژ ٢٧١٨/ ٢٣ ژوئیە ٢٠١٨)، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کراوە.

ناسنامەی ئەو سێ کەسە کە بۆ ”هەنگاو“ ڕوون بووەتەو بە شێوەی خوارەوەیە: 

١ـ کەمال سوڵتانی خەڵکی بۆکان

٢ـ فاروق دەریایی کوری مەجید و خەڵکی شنۆ

٣ـ مەحموود حەمزەزادە خەڵکی شنۆ کە لە  بەندی لاوان بووە

 

ئەو سێ بەندکراوە بە تاوانی کووشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەر دا سەپێندرابوو.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی حەوتووی ڕابردوو، حوکمی سێدارەی ١٠ هاووڵاتی کورد  لە شارەکانی بیرجەند، ئورمیە و کرماشان بە ڕێوەچووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە