سێ هاووڵاتی خەڵکی تەنگیسەر حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی تەنگیسەر کە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکران.

٨ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١١:٤٩

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی تەنگیسەر کە مانگی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو، دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێران حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ هاووڵاتی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر بە ناوەکانی سیروان ئەرغەوان، ئەمیر رەزایی و فەرزاد سادقیان لەلایەدن دەزاگای دادگای شۆڕشی سنەوە هەرکامەیان حوکمی ٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.

ئەو سێ هاووڵاتیە سەرەتا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کرابوون کە دوای نارەزایەتی دەربرین، حوکمەکەیان لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ ٥ مانگ کەم کرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیروان ئەمیر و فەرزاد لە ماوەی ڕۆژانی داهاتوودا دەبێت  بۆ بەرێوەچوونی حوکمەکەیان خۆیان بە بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانید ادگای شۆڕشی سنە بناسێنن.

ئەو سێ هاووڵاتیە ڕۆژی (٢٣ی پووشپەری ٢٧١٨/ ١٤ی ژوئیەی ٢٠١٨) بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراون و دەستبەسەر کران، دوای ٣٥ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە