سێ هاووڵاتی لە دەڕەشار، سەقز و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و پیاوێک لە شارە جیاجیاکانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٢٩ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٣:٤٢

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن و پیاوێک لە شارە جیاجیاکانی ئێران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧١٨ / ١٩ی مارسی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی دەڕەشار سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”زیبا نورمەحەمەدی“” بە هۆی هەژاری و کێشەی ئابوورییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (٢٧ی ڕەشەممە / ١٨ی مارس) ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی مەراغە بە ناوی ”سەعادەت حەسەن نژاد“ لە باغی شایگانی مەهاباد بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئومید حوسێن پوور“ بە هۆی کێشەی ماڵی و هەژارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە