سێ هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کراون

هەنگاو: دوای کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون.

٧ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٨:٣٠

 

هەنگاو: دوای کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش واتە ماوەیەک دوای کوژرانی سێ ئەندامی سپای پاسداران لە شاری پیرانشار، سێ هاووڵاتیی خەڵکی نەغەدە لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کراون.

ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

کامران شەریفی خەڵکی نەغەدە و هەر یەک لە هەژار مینایی و فەرهاد پەروانە خەڵکی گوندی مێهمانداری ئەو شارە.

هەواڵنێری هەنگاو لە نەغەدە ڕایگەیاند کە هەژار مینایی ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە و دوو کەسی دیکە هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەغەدە ڕاگیراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە