سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٠٨

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ددگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ هە ریەک لە دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی ڕەزا ڕەسووڵ پوور و حوجەت ڕەزم جوو حوکمی یەک ساڵ بەندکران و ٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بڕیوەتەوە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە گەلاوێژی ٢٧١٦ دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوون.

ڕەزا و حوجەت پێشتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان هەر کامەیان حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرابوو کە دواتر لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە.

لەلایەکی دیکەوە، لقی دووهەمی دادگای شۆرشی ئورمیە، هاووڵاتیەکی کوردی بە ناوی حەمید ڕەحیمی بە ١٨ مانگ بەندکران مەحکووم کردووە.

حەمید ڕەحیمی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو سی هاووڵاتییە بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان دەستبەسەر و ئێستا لە بەندی لاوانی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە