سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا

هەنگاو:دادگای ئێران سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشاری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە بەندکران مەحکوم کرد.

١٨ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٣٥

 

هەنگاو:دادگای ئێران سێ هاووڵاتی خەڵکی پیرانشاری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران بە بەندکران مەحکوم کرد.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (١٧ی ڕێبەندان ٢٧١٨/ ٦ی فێوریەی ٢٠١٩)، سێ هاووڵاتی خڵکی پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار  سەرجەم حوکمی ٢٥ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

ئەو کەسانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران مەحکوم کراون و حوکمەکەیان بە شێوەی خوارەوەیە“

سلێمان محەمەدنەژاد حوکمی یەک ساڵ بەند کران، باپیرە بەرزە حوکمی ٨ مانگ و ئەحمەد قەڵاتە ڕەشی حوکمی ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەو سێ هاووڵاتیە لە کۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەوساڵ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

ڕۆژی ڕابردوو و دوای بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگا، سلێمان بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی، باپیرە بەرزە بە بارمتەی ٢٢٠ میلیۆن تمەنی و ئەحمەد قەڵاتەڕەشی بە بارمتەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە