سێ هاووڵاتیی لە سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٢ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٧:٤٠

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژانی یەکەمی خەزەڵوەر (کۆتایی ئۆکتۆبر)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوو لاوی خەڵکی گوندی ”تەختە“یان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.

ماڵپەڕی ”ئاسۆی ڕۆژهەڵات ناسنامەی ئەو دوو لاوە کوردەی “بورهان ئەحمەدی“ کوڕی سادق و ”کاوە بابامورادی“ کوڕی سەلیم ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی(٢٤ی ڕەزبەر ٢٧١٨/ ١٦ ئۆکتۆبری ٢٠١٨) هاووڵاتییەکی دیکەیدانیشتووی ئەو گوندە بە ناوی “محەمەد ئەمین کەنعانی” دوایی بانگهێشت کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراوە.

محەمەد ئەمین تەمەن ٥٠ ساڵ بووە و پێشتر و لە دەیەی شەست بۆ ماوەی چەند ساڵ پێشمەرگەی کۆمەڵە بووە.

ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە