سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە

١ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ١٥:٠٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکان ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هیرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و دوو برایان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو دوو برایە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە “شەوگەرد و زانیار گوڵابی” ڕاگەیەندراوە کە دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو هاوولاتییە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئیران دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنییەکان ماڵکەشیانیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر شت و مەکە تاکە کەسییەکانیاندا گرتووە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (٣٠ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزەکانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی ”وریا خوسرەوی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

وریا خوسرەوەی دانیشتووی شارەکی حەسەناوا و بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پێشتریش هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە