سێ هاووڵاتیی کورد لە سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قە

٣٠ بەفرانبار ٢٧٢٠، ١٤:٢٩

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد سێ هاووڵاتیی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی قەزای کەڵاتەرزانی سنە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دانیکش“ سەر بە قەزای کەڵاتەرزان و لانیکەم سێ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو سێ کەسە ئومید سەلیمی، ڕەحیم سەلیمی و ئاسۆ محەمەدی ڕاگەیەندراوە کە دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆ یان هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەو سێ لاوە کوردە و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە وەپاڵیان خراوە نەزانراوە و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە