سێ چالاکی خەڵکی دێولان بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازرانەوە

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی دێولان کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

٢٨ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٤:٣٥

 

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی دێولان کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون، بۆ ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەر یەک لە سیرووس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی سێ چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزگی خەڵکی دێولان کە کۆتایی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی ئەو بنەماڵەیە، بەدواداچوونی بەردوامئ بنەماڵەکەیان هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە و تەنیا پێیان ڕاگەیەندراوە کە ڕۆڵەکانیان بۆ دەستەبسەگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراونەتەوە.

 هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری دێولان ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١٤ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێرشان  کردووەتە سەر ناوەندی فێرکاریی “زانست” و سیروس عەباسی و هاوژینەکەیان بە ناوی فەریدە وەیسی دەسبەسەر کرد.

هەروەها ئازاد عەباسی، برای سیرووس کە هەمان ڕۆژ بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی براکەی و براژنی سەردانی ئیتلاعاتی دێولانی کردبوو، دەستبەسەر کراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە