سێ ژن لە سەردەشت و مەهاباد هەوڵی خۆکوشتنیان دا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ژن لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٨:٣٥

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ژن لە شارەکانی مەهاباد و سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە (١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢١ی ئاوریلی ٢٠١٩)، ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ’م . بریاجی‘ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەیانی ئەمڕۆش، کچێکی تەمەن ١٨ ساڵی خەڵکی مەهاباد هەوڵی دا کە لەسەر پردی موکریانی ئەو شارە خۆی بخاتە خوارەوە، کە سەری نەگرتووە و خەڵک نەیانهێشتووە خۆی بکوژێت.

هەروەها، ڕۆژی چوارشەممە (٢٨ی خاکەلێوە / ١٧ی ئاوریل)، ژنێکی تەمەن ١٩ ساڵی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ’سیما مەلایی‘ لە گوندی نێشکۆڵانی ئەو شارە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە