سێ کرێکار لە کرماشان بە هۆی ئاگرکەوتنەوە بوونە قوربانی

هەنگاو: بە هۆی ئاگرکەوتنەوە کە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان لە شارەکی پیشەیی فەرامانی کرماشان، سێ کرێکار بوون بە قوربانی.

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٢:١٩

 

هەنگاو: بە هۆی ئاگرکەوتنەوە کە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان لە شارەکی پیشەیی فەرامانی کرماشان، سێ کرێکار بوون بە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕە حکوومەتیەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە )١٠ی پووشپەڕی ٢٧١٩ / ١ی ژوئیەی ٢٠١٩)، یەکێک لە ژوورەکانی لە پاڵاوگەیەکی بەرهەمە نەوتییەکانی کرماشان گڕێ گرت و پاش چەند کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا.

لە ئەنجامی ئەو ئاگر کەوتنەوە دا، کرێکارێک گیانی لە دەست داوە و دوو کرێکاری دیکەش تووشی سووتان بوون کە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکان کراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە