سێ کۆڵبەر لە بانە و پیرانشار بریندار کران

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.

٢٥ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٠٩:٤٦

 

هەنگاو: ڕۆژی ڕابردوو سێ کۆڵبەری خەڵکی بانە و پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە (٢٤ی ڕەزبەری ٢٠١٨ / ١٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاسبکارێکی خەڵکی ئەو شارە کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە لاوەی ”عوسمان سەعیدی“ ڕاگەیاندووە.

هاوکات و هەمان ڕۆژ، دوو کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ”موسلح کەسرەوی“ کوڕی سەید موراد و ”جابر برشان“ خەڵکی گوندی نەمنجێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە