سێ کۆڵبەر لە شنۆ و سەردەشت بوون بە قوربانی

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەڵماس بە هۆی کەوتنە نیو ڕووبار لە شنۆ خنکا و دوو کۆڵبەری سەرردەشتیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

١٠ خاکەلێوە ٢٧١٨، ٠٠:٥٩

 

هەنگاو: کۆڵبەریکی خەڵکی سەڵماس بە هۆی کەوتنە نیو ڕووبار لە شنۆ خنکا و دوو کۆڵبەری سەرردەشتیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ . ٢٥ی مارسی ٢٠١٨)، کۆڵبەریکی خەڵکی سەڵماس  لە شاری شنۆ بە هۆی کەوتنە نێو ڕووباری ”گادەر“ گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ ناسننامەی ئەو کۆڵبەرە ی ”شەهرووز حەمیدزادە“ و خەڵکی سەڵماس ڕاگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و ئێوارەی ڕۆژی شەممە (٤ی خاکەلێوە، ٢٤ی مارس)، دوو کۆڵبەری خەڵکی ڕەبەت و سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.

بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی ”جەماڵ خەباز“ پشتی گولەی بەر کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

هەروەها، کۆڵبەریکی خەڵکی ڕەبەت بە ناوی ”لوقمان محەممەد زادە“ تەمەن ٣٧ ساڵ هەمان ڕۆژ لە ناوچە سنوورییەکانی کانی زەرد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە