سێ کۆڵبەری کورد لە چالدێران و سەردەشت بریندار بوون

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەنقەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارەکانی چالدێران و سەردەشتی پارێزگای ئورمیە سێ کۆڵبەر بوونە قوربانی.

٢٥ جۆزەردان ٢٧١٨، ١٤:٥٩

 

هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆ و ئەنقەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شارەکانی چالدێران و سەردەشتی پارێزگای ئورمیە سێ کۆڵبەر بوونە قوربانی.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ( ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧١٨ / ١٥ی ژوئەنی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە سنووری چالدێران دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان دایە بەر دەستڕێژی گوللە کە لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریندار کراوەی “محەمەد حەیدەرانلوو” کوڕیحەیدەر و “محەمەد خەلیلی” ڕاگەیاندووە.

محەمەد خەلیلی گوللە بەر سینگی کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنج شەممەش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “سیروان قادرپوور” بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری ئەو شارە بریندار کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە