سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی گوندی سلێن گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی مەریوان

هەنگاو: سێ بەندکراوی خەڵکی گوندی سلێن سەربە سەوڵاوا بە شێوەی کاتی ئازاد کران و سێ کەسی دیکەشیان بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرانەوە.

١ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢١:١٣

 

هەنگاو: سێ بەندکراوی خەڵکی گوندی سلێن سەربە سەوڵاوا بە شێوەی کاتی ئازاد کران و سێ کەسی دیکەشیان بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازرانەوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سێ بەندکراوی خەڵکی گوندی سلێن بە ناوەکانی”عەبدوڵا ئەدوایی، ئارام ئەدوایی و بورهان ئەدوایی” دوای دەستبەسەرکرانیان بۆ بەندیخانەی مەریوان گوازراونەتەوە و ئێستا لەو بەندیخانە ڕاگیراون.

لەلایەکی دیکەوە، سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی”فەردین ئەدوایی، ئەنسار ئەدوایی و حەمید ئادوایی” بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا ئازاد کراون.

ئەو شەش هاووڵاتیە دانیشتووی ئاوایی سلێن سەربە سەوڵاوا بوون کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە