سێ کەس لە کرماشان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی کامیاران و کرماشان بەهۆی هەژاری و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٩، ٢١:٤٢

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٣ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی کامیاران و کرماشان بەهۆی هەژاری و کێشەی خێزانییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٩ی سێپتامبری ٢٠١٩)، هاووڵاتییەکی کەم ئەندامی خەڵکی کامیاران بە ناوی ”ئومید نێعمەتی“ بە هۆی هەژاری و تەنگدەستییەوە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ڕۆژی ڕابردووش ٨ی ڕەزبەر، پیاوێکی تەمەن ٣٥ ساڵی خەڵکی کرماشان بە هۆی هەژارییەوە لە نۆهەمی شەشەمی بینایەک لە شارەکی مەسکەنی ئەو شارە خۆی خستووەتە خوارەوە و گیانی لە دەست داوە.

سەرەتای ئەم حەفتەیەش ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ”نەرگس ئەنساری“ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە