سێ کەسی دیکە لە جوانڕۆ دەستبەسەر کراون

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کە دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هاتە ئاراوە، سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.

١٤ سەرماوەز ٢٧١٩، ١١:٤٠

 

هەنگاو: لە خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ کە دوای بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین هاتە ئاراوە، سێ کەسی دیکە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردووی شاری جوانڕۆ سێ کەسی دیکە بە ناوەکانی ”موعین مستەفایی“، ”ئیدریس محەمەدی“ و ”بەختیار وەلیان“ لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕ بوونی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.

هەا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی ٣٧ کەس لە دەستبەسەر کراوانی شاری جوانڕۆ بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە