سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە ئازاد کران

١١ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١٤:١٤

 

هەنگاو: یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢


سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ڕابردووی بانە بە ناوەکانی ڕەفیق پزشکی، بێهزاد پزشیکی و جەماڵ مروەرتی ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ دوای نزیکەی ٦ مانگ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم سێ کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە مافی ڕاوێژی یاسایی بێبەش کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراون.


کەریم پزیشکی و سەعید ڕەشیدی تەمەن ٦٠ ساڵ کە لەگەڵ ئەم سێ کەسە دەستبەسەر کرابوون هێشتا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراون.


ئەم پێنج هاووڵاتییە لەگەڵ ١٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی بانە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە. ١٤ کەسی دیکە پێشتر ئازاد کراون و دوای ئازادکرانی ئەم سێ کەسە ئێستا دوو کەسیان لە بەندیخانە ماون. سنە ڕاگیراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە