سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە بۆکان دەستبەسەر کراون

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

٢٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ٢٣:٣٢

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان ڕۆژی شەممە (٣ی خەرمانانی ٢٧١٨ / ٢٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)،  لە جاددەی بۆکان بۆ ئورمیە  کەسێکیان بە ناوی “ئەرەستوو مامەپوور“   لەگەڵ هاوژینەکەی  بەناوی”فاتمە مستەفاپوور“دەستبەسەر کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە گوازراونەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مامەپوور کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە هێزەکانی ئیدرەی ئیتلاعات پاش مانگێک و ڕۆژی سێشەممە (٣ی ڕەزبەر / ٢٥ی سێپتامبر) کوڕێکی دیکەی ئەو ژن و مێردەیان بە ناوی ”لوقمان مامەپوور“ دەستبەسەر و بۆ ئورمیە گواستووەتەوە.

فاتمە مستەفاپوور، دوای نزیک بە ٤٥ ڕۆژ سەرئەنجام حەفتەی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە، بەڵام هاوژینەکەی و کوڕەکەی هێشتا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە