سێ ئەندامی بەرەی ئەلنەسەرە لە بەندیخانەی ئورمیە ئازاد کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد کە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان دەستبەسەر کرا.

٢٨ ڕەزبەر ٢٧١٩، ١٤:٢١

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەهاباد کە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧١٩ (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩)، سێ بەندکراوی خەڵکی بۆکان و مەهاباد هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کران.

ناسنامەی ئەو سێ بەندکراوە کە بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ عەلی ڕەزا فاتێح مورادی کوڕی سدیق و خەڵکی بۆکان، کە لە ڕێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ دەستبەسەر کراوە.

٢_ نیزام نادری کوڕی ڕەحمان و خەڵکی بۆکان،  لەڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ دەستبەسەر کراوە.

٣_ ڕەحمەن نسوحی کوڕی ڕەحمان و خەڵکی مەهاباد، کە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ دەستبەسەر کراوە.

 

ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە بەرەی ئەلنەسەرە کە لقێکی ئەلقاعیدەیە دەستبەسەر کرابوون و لەوکاتەوە لە بەنی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانە ئورمیە ڕاگیرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە