سەحەر کازمی دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کرا

هەنگاو: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٢ ڕەشەمە ٢٧١٩، ١٣:٣٢



هەنگاو: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٢ی ڕەشەممەی ٢٧١٩ (١٢ی مارسی ٢٠٢٠)، سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە دوای تەواو بوونی ماوەی ٢٠ مانگەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

سەحەر کازمی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ (٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی نیزام“ لە ڕێگای ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢٠ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە