سەحەر کازمی دوومانگە بەبێ دادگایی کرا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە

هەنگاو: دوای تێپەربوونی دوو مانگ، سەحەر کازمی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە بێ دادگایی کرا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

١٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٤:١٩

 

هەنگاو: دوای تێپەربوونی دوو مانگ، سەحەر کازمی چالاکی مەدەنیی خەڵکی سنە، بە بێ دادگایی کرا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، دوای تێپەربوونی دو مانگ لە دەستبەسەر کرانی سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگە پارێزی خەڵکی سنە، ناوبراو لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە دەستبەسەرە و هێشتا دادگایی نەکراوە.

 ڕۆژی پێنج شەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە پاش پشکنینی ماڵی سەحەر کازمی، ناوبراویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

سەحەر کازمی لەچالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی شاری سنەیە و لەبەر چالاکی ژینگەپارێزیش دەستبەسەر کراوە.

مادێح فەتحی هاوژینی سەحەر کازمی، پاییزی ڕابردوودوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٣ مانگ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە