سەحەر کازمی و دایکی لە بەندیخانە ئازاد بوون

هەنگاو: سەحەر کازمی چالاکی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە و دایکی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٩:٤٤

 

هەنگاو: سەحەر کازمی چالاکی ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە و دایکی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٣ی سەرماوەز ٢٧٨١/ ٢٤ی نۆڤەمبەر ٢٠١٨)  سەحەر کازمی دوای نزیک بە ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کران بە شێوەی کاتی و تا کاتی دادگایی ئازاد کرا.

هاوکات مەهوەش ئەمیری دایکی سەحەر کازمی دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران لە بەندیخانە ئازاد کرا، بەڵام مادێح فەتحی هاوسەری سەحەر کازمی کە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٤ی خەزەڵووەر ٢٨١٧/ ١٥ی نۆڤەمبەر) هاوکات لەگەڵ دایکی سەحەر بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە کرا و دەستبەسەر کران.

سەحەر کازمی، ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری سنە بووە و هەر  بە بۆنەی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە