سەربازێکی بۆکانی خۆی هەڵواسی

هەنگاو:سەربازێکی خەڵکی شاری بۆکان لە پادگانی مەراغە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٠٩:٣٨

 

هەنگاو:سەربازێکی خەڵکی شاری بۆکان لە پادگانی مەراغە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕپژی چوارشەممە (٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٣ی فێوریەی ٢٠١٩) سەربازێکی لاو بە ناوی “عوسمان خزری” کوری محەمەد لە پادگانی شاری مەراغە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عوسمان خزری بە هۆی کێشەی ئابوری و لە ڕێگەی خۆ هەڵواسینەوە گیانی لەدەست داوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا، ٦ سەربازی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە