سەربازێکی کورد لە ژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان خۆی کوشت

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە لە پادگانی ئەرتەشی ئەو شارە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملی سەربازی بوو، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٩، ٠٠:١٤

 

هەنگاو: لاوێکی خەڵکی سەقز کە لە پادگانی ئەرتەشی ئەو شارە سەرقاڵی تێپەڕاندنی خزمەتی زۆرەملی سەربازی بوو، بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩)، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ڕێبوار سابری“ لە کاتی بەڕێوەچوونی مانۆرێکی سەربازی لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ڕێبوار لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن ناووەندی پاراستنی زانیاری ئەرتەشەوە بانگ کرابوو لێپرسینەوەی لەگەڵ ئەنجام دراوە و بەردەوام هەڕەشەیان لێکردوووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە