سەردار ڕامین بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نەغەدە دوای زیاتر لە دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٦:٢١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نەغەدە دوای زیاتر لە دوو مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٨ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، سەردار ڕامین، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی نەغەدە دوای ٧٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەردا ڕامین لەو ماوەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.ناوەندە ئەمنییەکان ئەم هاووڵاتییە کوردەیان بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کردووە.

سەردار ڕامین ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١ی سێپتامبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە نەغەدە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە