سەردەشت/ باوکی چالاکێکی بواری میدیا لەلایەن ئیتلاعاتەوە لێپرسینەوەی لێکرا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت باوکی چالاکێکی بواری میدیای خەڵکی ئەو شارەی کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی تورکیایە چە

٢٦ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٠١:٠٨

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت باوکی چالاکێکی بواری میدیای خەڵکی ئەو شارەی کە ئێستا نیشتەجێی وڵاتی تورکیایە چەندین جار بانگ کردووە و لێپرسینەوەیان لێکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٥ی نۆڤەمبری ٢٠٢١)، عەلی مەولانیا، هاووڵاتیی تەمەن ٥٣ ساڵی خەڵکی گوندی گەوەڵانی سەردەشت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت بانگ کراوە و بەرپرسی ئیتلاعاتی ئەو شارە بە ناوی “جەلیلی” بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە سەر چالاکییەکانی کوڕەکەی بە ناوی هیوا مەولانیا لە وڵاتی تورکیا لێپرسینەوەی لە ناوبراو کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات بە نیسبەت چالاکییەکانی هیوا مەولانیا لە بواری ڕاگەیاندن و هەروەها وتوێژەکانی لەگەڵ ماڵپەڕەکانی تورکیا هوشدارییان بە باوکی ناوبراو داوە و پێیان ڕاگەیاندووە کە دەبێ چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی ئەم کارانە بێت.

جێگای ئاماژەیە کە عەلی مەولانیا مانگی ڕابردووش لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کرابوو و پێی وترابوو کە “سێ گۆڕ بۆ هیوا و ئەندامانی بنەماڵەکەی ئامادە بکە” کە دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە جەڵتەی دڵ لێی دابوو و بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەژێر چاوەدێریی پزشیکیدا بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە