سەرپێڵی زەهاو/ ڕۆژنامەنووسێک بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ئاماری تووشبوانی کۆرۆنا حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ئ

٢٧ جۆزەردان ٢٧٢٠، ١٩:٢١

 

هەنگاو: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ئاماری تایبەت بە پەتای کۆرۆنا حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شارام سەفەری، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی  بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە و هاندانی بیر و ڕای گشتی دژ بە ئاخوندەکانی قوم، حوکمی ٩١ ڕؤژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

شارام سەفەری پۆستێکی لە ئێکاونتی ئینیستاگرامی خوۆی بڵاو کردووەتەوە و وتوویە کە تانەم لەو حوکمە داوە و بڕیارە دادگای پێداچوونەوە دانیشتنی لە سەر بکات.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە کە کەناڵی تێلێگرامی #ڕاوێژ پرێس“ بەڕێوە دەبات،  ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلیوەی ٢٧٢٠ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢٠)، دوای ئەوەی زانکۆی زانستە پزیکشییەکانی کرماشان سکاڵای لەسەر تۆمار کردبوو بانگی دادگای شۆڕشی ئەو شارە کرا و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٦٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە