سەرۆکی شارەوانیی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانرۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی شارەوانیی ئەو شارە و دەستبەسەریان کردووە.

٣١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٣:١١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانرۆ، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی سەرۆکی شارەوانیی ئەو شارە و  دەستبەسەریان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێ شەممە (٣١ی بانەمەڕی ٢٧١٩/ ٢١ی مەی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر  سەر ماڵی حوسێنعەلی تەهماسبی، سەرۆکی شارەوانیی ئەو شارە و دەستبەسریان کردووە.

سەرچاوەیەک لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ئەم هێزانە بە بێ هەبوونی مۆڵەتی یاسایی چوونەتە ماڵی سەرۆکی شارەوانی و دوای دەستبەسەر کردن و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی حوسێنعەلی تەهماسبی لە بەردەستدا نیە.

تەهماسبی لە مانگی ڕابردوو بۆ جاری دوهەم وەکوو سەرۆکی شارەوانیی جوانڕۆی دەستی بە کار کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە