سەعید سەنگەر دوای ٢١ ساڵ بەندکران ئازاد کرا

هه‌نگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای زیاتر لە دوو دەیە بەندکران لە بەندیخانەکانی سنە، ئێڤینی تاران و ئورمیە ئازاد کرا.

٨ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ٠٤:١١

 

هه‌نگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای زیاتر لە دوو دەیە بەندکران لە بەندیخانەکانی سنە، ئێڤینی تاران و ئورمیە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٣٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)،سەعید سەنگەر بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای ٢١ ساڵ بەندکران بە بێ هەبوونی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە ئازاد کرا.

سەعید سەنگەر، تەمەن ٥٢ ساڵە، لە رێکەوتی ١٠ی خاکەلیوەی ١٣٧٩ی هەتاوی لە شاری مەریوان دەستبەسەر و دواتر بۆ سنە و پاشان بۆ تاران گوازرانەوە.

ئەو بەندکراوە سیاسییە ڕیکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٧٩ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر فاتمی، بە تۆمەتی موحاربە و ئەندامەتی لە موجاهدینی خەلق، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و بۆ بەندی ٢٠١٩ی بەندیخانی ئێڤینی تاران گوازرایەوە.

سەعید سەنگەر دواجار مانگی بەفرانباری ١٣٨٢ی هەتاوی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ئورمیە و حوکمی سێدارەکەی بۆ بەندکرانی هەتاهەتایی گۆڕدرا و دوای جوار ساڵ واتە ساڵی ١٣٨٦ گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی سنە. ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانانی ١٣٩٤ جارێگی دیگە گوازرایەوە بۆ بەندخیانەی ئورمیە و لەوکاتەوە لەوبەندیخانەیە ڕاگیراوە.

حوکمی بەندکرانی هەتاهەتایی ئەو بەندکراوە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن لقی ٤ی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی سنە بپ ١٨ ساڵ کەم کرایەوە و هەمان ساڵ حوکمی ئازادی ناوبراو لەلایەن دادگای سنەوە دەرکرا، بەڵام، ئیدارەی ئیتلاعات ڕیگری لەئازادی ناوبراو کرد و لەوکاتەوە هەر لە بەندیخانە ئورمیە ڕاگیراوە و لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەمافی مرەخەسی بێبەش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە