سەقز .. دەستبەسەرکرانی ٥مین کەس لە ماوەی حەفتەی رابردوودا

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە خوێندنی لە رشتەی شیمی‌دا تەواو کردووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرا و ئاماری دەستبەسەر

٣٠ بانەمەڕ ٢٧١٨، ٠٩:٣١

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکەی کوردی خەڵکی شاری سەقز کە خوێندنی لە رشتەی شیمی‌دا تەواو کردووە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقزەوە دەستبەسەر کرا و ئاماری دەستبەسەرکرانەکان لەو شارەد لەماوەی حەفتەی ڕابردوو گەیشتە ٥ کەس.

بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو”، رۆژی سێ‌شەمەی حەفتەی رابردوو، (٢٥ی بانەمەڕی ٢٧١٨/ ١٥ مەی ٢٠١٨) هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هاووڵاتییەکی کوردی دانیشتووی ئەو شارەیان بەناوی "فارووق فیرووزی" دەستبەسەر کردووە.

فارووق فیرووزی خەڵکی گوندی قەیلەسوونی شاری سەقزە و خوێندنی لە رشتەی شیمی‌دا تەواو کردووە کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان دەستبەسەر کراوە.

سەرەڕای تێپەربوونی ٥ رۆژ لەدەستبەسەربوونی ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەلڵی شاری سەقز، هیچ زانیارییەک لە شوێنی راگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

هەروەها رۆژی شەمە (٢٢ی بانەمەڕ/  ١٢ی مای) فواد کەیخوسرەوی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە شاری سەقز دەستەبسەر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.

فواد کەیخوسرەوی پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارەوە بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە، هاوکات لەگەڵ دەستبەسەر کرانی فارووق کەیخوسرەوی، دوو هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی غەریب و کامیل شەریفزاده و خەلکی شاری سەقز بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان خۆیان بە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ناساندبوو.

هەروەها هاوولاتییەکی دیکە بەناوی "محەمەد مەهجوور" سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلیەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە