سەقز.. کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بوو.

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٨:٠٨

 

هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ڕۆژی سێشەممە (١٢ی پووشپەڕی ٢٧١٨ / ٣ی ژوئیەی ٢٠١٨)، هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان لە جاددەی سەقز بۆ دیواندەرە دایە بەر دەستڕێژی گوولە و شۆڤێرەکەی بە سەختی بریندار بوو.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری سەقز  ناسنامەی ئەو شۆڤێرەی کە بریندار بووە ”یوسێف کەیهانفەڕ“ و خەڵکی سەقز ڕاگەیاندووە.

ناوبراو ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری ئورمیە لە ژێر چاوەدێریی پزیشكیدایە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە