سەقز/ بەندکراوێک بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست دا

هەنگاو: یەکێک لە و بەندکراوانەی بەندیخانەی سەقز کە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، گیانی لە دەست دا. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی بەندیخانە

٢٥ جۆزەردان ٢٧٢٠، ٠٩:٣٥


هەنگاو: یەکێک لە و بەندکراوانەی بەندیخانەی سەقز کە تووشی پەتای کۆرۆنا ببوو، گیانی لە دەست دا. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەی ئەو بەندکراوانە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (١٢ی ژوئەنی ٢٠٢٠)، یەکێک لە بەندکراوانی بەندیخانەی سەقز بە ناوی “سەید کەماڵ حوسێنی” تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی سەید جەلال بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانی لە دەست داوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید کەماڵ خەڵکی گوندی “زامن ئاوا”ی سەقز بووە و ئیوارەی ڕۆژی ڕابردوو تەرمەکەی لەلایەن ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە ی سەقزەوە لە گۆڕستانی ئایچی ئەوشارە ئەسپەردە کراوە.


هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندیخانەی سەقز تووشی پەتای کۆرۆنا بوونو بەرپرسانی بەندیخانە نەک هەر مافی مرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو بەندیخانەیە.


ناسنامەی یەکێکی دیکە لە وبەندکراوانە کە تووشی پەتای کۆرۆنا بووە ”عێزەت ڕەحیمی“ خەڵکی بانە ڕاگەیەندراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە